Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. تۆمه‌تبارێكی‌ كه‌یسی‌ ئه‌نفال له‌ زینداندا گیانی‌ له‌ ده‌ستدا

په‌یام

دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و 6 مانگ له‌ زیندان دا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كێك له‌ مسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كانی دۆسیه‌ی ئه‌نفال گیانی له‌ده‌ستدا.

عاسی محه‌مه‌د ئه‌و مسته‌شاره‌ی سه‌رده‌می به‌عس بوو، كه‌ 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كفری و له‌گه‌ڵ دوو تۆمه‌تباری تردا ده‌ستگیركران، كه‌ له‌وكاته‌وه‌ تا كاتی گیان له‌ده‌ستدانی له‌زیندان دا هێڵرایه‌وه‌.

ڕائید عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه‌ "مسته‌شاره‌كه‌ له‌زینداندا جه‌ڵته‌ لێیداوه‌، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی به‌ده‌ست به‌سه‌ركراوی گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

ئه‌و 3 تۆمه‌تباره‌ی سه‌رده‌می به‌عس كه‌ 4 ساڵ و 6 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیركران، پێشتر یه‌كێكیان ئازاد كراوه‌ و به‌مردنی عاسی محه‌مه‌دیش، ئێستا ته‌نها تایه‌ر عوسمان له‌زیندان دا ماوه‌ته‌وه‌.

ژماره‌ی مسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس به‌دۆسیه‌ی ئه‌نفال نزیكه‌ی 258 كه‌سه‌، كه‌ ژماره‌یه‌كیان له‌ژیان دا نه‌ماون و ژماره‌یه‌كی تریشیان له‌كوردستانن و ئازادانه‌ ده‌سورێنه‌وه‌، ته‌نها سێ كه‌سیان لێ ده‌ستگیركراوه‌ و ماوه‌ی 4 ساڵه‌ بێ دادگایی كردن له‌زیندان دا هێڵراونه‌ته‌وه‌.


200 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر