Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌ پڕنه‌كراوه‌كان ده‌دات

په‌یام

وابریاره‌ سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ بدات كه‌ به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه‌ پرنه‌كراونه‌ته‌وه‌ و وه‌زیریان بۆ دیارینه‌كراوه‌.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، كارنامه‌ی سبه‌ینێی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر یه‌كی‌ پاشنیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.

دوای‌ راسپاردنی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌ هۆی‌ ناكۆكی‌ نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 8 وه‌زاره‌ت وه‌زیره‌كانی‌ دیارینه‌كراون و له‌ نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانی‌ عێراق، چه‌ندین كێشه‌و ناكۆكی‌ دروستبوون به‌شێك له‌و ناكۆكیانه‌ش پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گرتۆته‌وه‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ وه‌زیره‌كان بۆ كابینه‌كه‌ی‌ عه‌بدولمه‌هدی‌.

120 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2018

بابەتی زیاتر