Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حکوومەتی سەربازیی لە ئۆکراینا راگەیەندرا



لەدوای ھێرشی رووسیا بۆ سەر کەشتییەکانی ئۆکراینا لە نزیک گەرووی کێرچی لە دەریای رەش، وڵاتی ئۆکراینا حکوومەتی سەربازیی راگەیاند. 

لەسەر داوای سەرۆکی ئۆکراینا، پێترۆ پۆرۆشێنکۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و ئەو بڕیارنامەیەی پەسند کرد کە تێدا داوای دەستبەکاربوونی حکوومەتی سەربازیی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ دەکات. 

بڕیارنامەکە لە کۆی گشتی ٣٣٠ پەرلەمانتار، بە ٢٧٦ دەنگ پەسند کرا و بڕیاریشە حکوومەتی سەربازیی لە رۆژی چوارشەمەی ٢٨ی تشرینی دووەم دەستبەرکار بێت. 

بەمەش لەوانەیە بەشێک لە مافە سەرەتایەکان و ئازادییە گشتییەکان سنووردار بکرێن. 

لەوە پێش فەرماندەیی ھێزەکانی دەریاوانی ئۆکراینا رایگەیاندبوو، کەشتییەکی پاراستنی سنووری سەر بە خزمەتگوزاری ئاسایشی فیدڕاڵی رووسیا، لە نزیک گەرووی کێرچی دەریای ئازۆڤ، تەقەی لە کەشتی جەنگی ئۆکراینی کردووە.

437 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2018

بابەتی زیاتر