Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یازدەهه‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا به‌ڕێوه‌ده‌چێت


په‌یام 

دوای شه‌ش مانگ شاندی توركیا، رووسیا و ئێران له‌ ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان جارێكی دیكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و تاوتوێی ئاگربه‌ستی ئیدلب، لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریا و ئازادكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌كه‌ن. 


سبه‌ی یازدەهه‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی وڵاتانی دڵنیاییده‌ر له‌ ئاستانا ده‌ست پێده‌كات.

وه‌ك هه‌ر گه‌ڕێك پسپۆڕانی هه‌رسێ وڵاتی دڵنیاییده‌ر توركیا، رووسیا و ئێران له‌ نێوان خۆیاندا له‌باره‌ی پرسه‌ ته‌كنیكییه‌كانه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌. شاندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئوردن-یش وه‌ك چاودێر به‌شداری له‌ دانوستانه‌كاندا ده‌كه‌ن.

شاندی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی به‌جیا له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتانی دڵنیاییده‌ر و شاندی چاودێران كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ دانیشتنی سه‌ره‌كیشدا كه‌ تیایدا هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ و راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی ده‌خوێندرێته‌وه‌ له‌ رێكه‌وتی ٢٩ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێت كه‌ به‌ به‌شداری سه‌رۆك شانده‌كان دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو لایه‌نی و سێ لایه‌نی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


114 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2018

بابەتی زیاتر