Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌پۆلیسی سلێمانی: سه‌رۆك باندێك ده‌ستگیركرا


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك باندێكی تری فێڵكردن له‌هاوڵاتیان ده‌ستگیركرا كه‌ زیاتر له‌ 30 فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌.


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ "له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی سه‌رۆكی باندێكی فێڵكردنیان ده‌ستگیركرد".

پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌: "تۆمه‌تبار (ب.ح. ا.) دانیشتوی قه‌زایه‌كی سه‌ر به‌شاری سلێمانییه‌ و چه‌ند جارێك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوزه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌چه‌ند فێڵێكی جیاجیا ده‌ستی خاوه‌نكار و به‌ڵێنده‌ره‌كانی بڕیوه‌ له‌بواری كڕینی نه‌وت و سوته‌مه‌نی و خۆراك و به‌بڕی جیاواز پاره‌ی ئه‌و خاوه‌نكار و به‌ڵێنده‌رانه‌ی خواردووه‌ كه‌ هه‌رجارێك كه‌متر نه‌بووه‌ له‌ 30 - 50 هه‌زار دۆلار".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "خۆی وه‌ك سه‌رۆكی بانده‌كه‌ كاری كردووه‌ و چه‌ند تۆمه‌تبارێكی له‌ده‌ور بوون كه‌ كاریان بۆ كردووه‌، له‌ پێشتردا توانراوه‌ بانده‌كه‌ی كه‌ له‌ 6 شه‌ش تۆمه‌تبار پێكهاتبوو ده‌ستگیر بكرێن، كه‌ بۆ وه‌رگرتنی پاره‌و حه‌واڵه‌كان پێناسی ته‌زویرو ناوی جیاجیایان به‌كارهێناوه‌".

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "تۆمه‌تباری ناوبراو زیاتر له‌ 30 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ و خۆی له‌هێزه‌كانی پۆلیس شاردبۆوه‌، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار و كوردسات و نه‌هێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆی ڕاسپارد هه‌ستن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و به‌دواداچوون بۆ تۆمه‌تباری ناوبراو و توانرا له‌ به‌رواری 2018/11/23 له‌سنوری قه‌زای دوكان ده‌ستگیربكرێ له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا به‌ناوی (ن. ح. ا) كه‌ ئه‌ویش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ و له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ندن".

راشیگه‌یاند كه‌ ناوبراو له‌ زۆربه‌ی بنكه‌ و به‌شه‌كانی پۆلیسی سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ به‌ شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و به‌وته‌ی تۆمه‌تباری لای سه‌ره‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی له‌ قوماركردندا دۆڕاندوه‌، كه‌ مه‌زه‌نده‌ی ده‌كات به‌ زیاتر له‌ 150 هه‌زار دۆلار.

177 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2018

بابەتی زیاتر