Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌باس عراقچی: سزاكانی ئه‌مریكا ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێرانی له‌ سفر نزیككردوه‌ته‌وه‌


په‌یام

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند: سزاكانی ئه‌مریكا ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ئێرانی‌ له‌ سفر نزیك كردووه‌ته‌وه‌. عێراقچی‌ هۆشداریشی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌رده‌وام نابێـت.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای‌ ئێرانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، عه‌باس عێراقچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ وزه‌ له‌ بڕۆكسل، ڕایگه‌یاندووه‌ "ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سه‌ركه‌وتنێكی سیاسیی گرنگه‌، به‌ڵام سه‌پاندنه‌وه‌ی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی تارانی‌ له‌ سفر نزیك كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ده‌ستی هێنابوون".

عه‌باس عێراقچی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "پارێزگاری كردن له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌". هۆشداریشی‌ دا "ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ سوودمه‌ند بێت، ئه‌وا رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ بیرهێنانه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌یان جار پابه‌ندیی ئێرانی‌ به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمییه‌وه‌ ڕاگه‌یاندووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "پارێزگاری كردن له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ جێبه‌جێكردنی میكانیزمێكی تایبه‌ت به‌ پێدانی پاره‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌ورووپا له‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا پارێزراو بن و، بتوانن له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌رده‌وام بن".

262 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2018

بابەتی زیاتر