Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌ڵادزێ دوو ناوچه‌ی بازرگانیی ئازاد ده‌كرێته‌وه‌


په‌یام

كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران بریاریداوه‌ له‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌ڵادزێ دوو ناوچه‌ی بازرگانیی ئازاد بكاته‌وه‌ و په‌رله‌مانی ئه‌و ولاَته‌ش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌رداوه‌.


كونسوڵی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌ هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی دوو بازاڕی ئازاد له‌ هه‌رێمی كوردستان و وتیشی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانی ئێران و هه‌رمی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چن.

سه‌عدوڵا مه‌سعودیان كۆنسولی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی عێراق و كوردستانی عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی نوێ ده‌یده‌ن له‌ نێوان ئێران و كوردستانی عێراق نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ په‌رۆشن و به‌ پێویستی ده‌زانن كه‌ ئه‌و بازارچه‌ و مه‌رزانه‌ بكرێنه‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو ئێران له‌به‌رنامه‌یدا هه‌یه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد بكاته‌وه‌ و په‌رله‌مانیش بڕیاری له‌سه‌رداوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆمه‌ڵێك رێكاری یاسایی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌یه‌كجاری ئه‌نجام بدرێت، 
مه‌سعودیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌ڵادزێ كه‌ هاوسنورن له‌گه‌ڵ ئێران دوو ناوچه‌ی بازرگانیی ئازاد بكرێنه‌وه‌ و ئێستا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌


401 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2018

بابەتی زیاتر