Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

صه‌در: كه‌سی حزبی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌رگری قبوڵناكه‌ین


په‌یام

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی‌ سائیرون له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، جگه‌ له‌ پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ به‌ هیچ شتێكی دیكه‌ رازی نابین.

له‌ تویتێكدا، كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، موقته‌دا سه‌در نووسیویه‌تی: ئه‌ی‌ گه‌لی عێراق من هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت نیم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ منم بوومه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی پیلانه‌كانیان و گوێیان پێ مه‌ده‌ن.

له‌ به‌شێكی تویته‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در نووسیویه‌تی: بۆ وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ جگه‌ له‌ پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ به‌ هیچ كه‌سێكی دیكه‌ رازی نابین
موقته‌دا سه‌در پێشنیازیشی كردووه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌له‌ بكات له‌ دانانی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی و ده‌رگای خۆپاڵاوتن بكاته‌وه‌ بۆ ناو نووسین


87 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2018

بابەتی زیاتر