Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوه‌وه‌


په‌یام، هه‌ولێر

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌كاروباری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی ئه‌میر له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی عبدالستار مجید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و حه‌سه‌ن بابه‌كر به‌رپرسی مه‌كته‌بی ئه‌میر ،له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كۆبوونه‌وه‌.


له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌زیاتر له‌ دووكاتژمێری خایاند باس له‌گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م میدیای كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كراو، بۆ به‌رده‌وامی و به‌ره‌وپێشبردنی پێشنیار خرانه‌ڕوو، لایخۆشیه‌وه‌ مامۆستاعلی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پشتیوانی و پشتگیری خۆی بۆ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ ده‌ربڕی و سوپاسی ته‌واوی به‌رپرسان و كادیرانی ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌رجه‌م میدیا جیاوازه‌كان كرد به‌شێوه‌یه‌كی له‌خۆبردووانه‌و پێشمه‌رگانه‌ شانیان داوه‌ته‌به‌ركاره‌كان و ڕۆڵی به‌رچاویان له‌پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گێڕاوه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ بۆلای ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كاتێكدایه‌ كه‌چه‌ندڕۆژێكی كه‌می ماوه‌ بۆ یانزه‌هه‌مین ساڵڕۆژی په‌خشی ئاسایی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام،كه‌له‌ 1ی‌ 12ی‌ 2008 ده‌ستی به‌په‌خشی به‌رنامه‌كانی كردوه‌و له‌وكاته‌وه‌ به‌دروشمی ڕاستی و وێنه‌و ووشه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردو كردیه‌ سیمای كه‌ناڵه‌كه‌ و تائێستاش ئه‌ور ِاستگۆییه‌ی پاراستوه‌و مینبه‌رێكی حه‌قبێژ و بوێربوه‌و, له‌پێناوی پاراستنی ئه‌وناسنامه‌یه‌یدا كادیرو ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی باجی گه‌وره‌ی مادی و مه‌عنه‌ویان داوه‌.

كادرانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام جگه‌له‌وه‌ی به‌كه‌مترین موچه‌ی مانگانه‌ ئه‌ركی سه‌رشانیان ڕاپه‌ڕاندوه‌، زۆرجاریش توشی هه‌ڕه‌شه‌و لێدان و مه‌ترسی بونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ كام له‌وهه‌ڕه‌شه‌و په‌لامارانه‌ چۆكی پێدانه‌داون و كۆڵی پێنه‌داون و به‌رده‌وام بوون.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ساڵی نوێی كاركردنیدا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه‌و له‌پێناو به‌رده‌وام بوون و مانه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ به‌زیندووی و كاریگه‌ریه‌كانیه‌وه‌ پێویستی به‌پشتیوانی و پشتگیری ماددی هه‌موولایه‌ك هه‌یه‌.

كۆبونه‌وه‌ی‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵیش له‌گه‌ڵ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سه‌ره‌تای ئه‌وهه‌وڵ و جموجوڵانه‌یه‌ كه‌تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له‌چه‌ندڕۆژی ئاینده‌دا له‌پێناو به‌رده‌وامی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌یگرێته‌به‌رو بۆ كه‌م نه‌بوونه‌وه‌ی ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كانی، بڕیاره‌كه‌مپینێك ڕابگه‌یه‌نرێت له‌ژێر ناوی (میدیا به‌بێ حیزب سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، به‌ڵام حیزب به‌بێ میدیا ئاینده‌ی نابێ) و له‌پێناوبه‌رده‌وامی كه‌ناڵی په‌یام هاوكارو پشتیوان بن.


199 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2018

بابەتی زیاتر