Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید نوێترین زانیاری له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستنووسی و چه‌ند زانیارییه‌كی نوێی له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتی عێراقه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.


ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستنووسێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، ئەم بەڵگەنامە دەست نوسە کە بە خەتی سور لەسەری نوسراوە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کۆتا موناقەشەی پرۆژەیاسای بوجەی گشتی کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری كردووه‌ دوو نرخ هەبیت بۆ نەوت فرۆشتن نرخێکی نەگۆر بۆ بوجەی بەکار بەر و نرخێکی گۆڕاو بۆ بوجەی وەبەرهێنان و ئەو نرخەی کە نەگۆرە (٥٠) $ بێت بۆ هەربەرمیلیک نەوت.

راشیگه‌یاندووه‌، بڕی داهاتی نەوت لە ۹۷.۷ ترلیۆنەوە دەبیت بە ۷٠،۸ ترلیۆن دینار ئەگەر بری ۱۱.۸ داهاتی جگە نەوتی بەدەست بیت ئەوا بری داهاتی گشتی دەبیتە ۸۲.٦ترلیۆن و بری ۱۲ ترلیۆن کورت هینانی بۆ زیاد بکریت سەرجەم خەرجیە تەرخانکراوەکان دەبیت بە نزیکەی ۹٥ ترلیۆن دینار ئەگەر ئەم بڕە لە خەرجیە گشیەکانی نوسخەی پیشوو تەرخانکراوە کە ۱۳۲ ترلیۆن دینارە دەربکەین ئەوا دەبیت ۳۷ ترلیۆن دینار لە خەرجیە گشتیەکان کەم بکرینەوە.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید روونیشیكردوه‌ته‌وه‌،  بری کورت هینان لە ۲٦.۷ ترلیۆنەوە کەم دەکریتەوە بۆ ۱۲_۱٥ ترلیۆن، واتە گۆرانکانی لە تەواوی وەزارەت و بەشەکاندا دەبیت روبدات، بۆیە پشکی هەرێمیش لەو برەی کە دانراوە ۹.۳ کەمدەکات بۆیە دەبیت ریگاکانی زیادکردنی پشکی هەریم ئەو پلانە بیت کە لەگەڵ وەزیری داراییدا تاوتوێمان کرد .

لا يتوفر نص بديل تلقائي.

2129 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2018

بابەتی زیاتر