Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی بڕیارێكی وه‌زیری پێشووی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌؛ هه‌زاران كه‌مئه‌ندام زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن


په‌یام

به‌هۆی‌ بڕیارێكی‌ كۆنی موحه‌مه‌د هاودیانی‌ وه‌زیری‌ پێشووی كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ جارێكی‌ تر كه‌مئه‌ندامان ده‌درێنه‌وه‌ به‌ لیژنه‌و چه‌ندین كه‌مئه‌ندام تووشی‌ برینی‌ موچه‌كانیان ده‌بنه‌وه‌.

سامان حوسێن، سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی‌ بۆ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام رایگه‌یاند، موحه‌مه‌د هاودیانی‌ وه‌زیری‌ پێشووی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌و كاته‌ی‌ كه‌ وه‌زیر بووه‌ بڕیارێكی‌ ده‌ركردووه‌ كه‌ هه‌ر كه‌مئه‌ندامێك موچه‌خۆر بێت و رێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی‌ له‌خوار 70% جارێكی‌ تر ده‌درێته‌وه‌ به‌ لیژنه‌و موچه‌كه‌ی‌ ده‌بڕدرێت.

سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامان راشیگه‌یاند، به‌هۆی‌ ئه‌و بڕیاره‌وه‌ هه‌زاران كه‌مئه‌ندام زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و ئه‌مه‌ش دیسان نانبڕینێكی‌ تره‌ به‌ناوی‌ رێنمایی‌یه‌وه‌و وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شه‌رمه‌زارییه‌كی‌ تری‌ خسته‌ سه‌ر خۆی‌.

سامان حسێن ووتیشی‌، هه‌ندێك كه‌س كه‌ كورسییه‌كانیشیان جێده‌هێڵن هه‌ر نه‌هامه‌تین بۆ خه‌ڵك ئه‌گه‌ر خۆشیان وه‌ك فریشته‌ نیشیان دابێت.

480 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2018

بابەتی زیاتر