Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە بەریتانیا منداڵێکی کورد دەبێتە مۆدێلی نمایشی جلوبەرگ


پەیام 

منداڵێکی کوردی تەمەنی ٦ ساڵان لە بەریتانیا لە لایەن کۆمپانیایUKModels ەوە بۆ نمایشی جلوبەرگ هەڵدەبژێردرێت و بە نیازیشە لە داهاتوودا لەگەڵ براندە پێشکەوتووەکانی جلوبەرگدا لەو وڵاتە کاربکات. 

سان رێباز منداڵێکی بەرەگەز کوردە و لە ئێستادا دانیشتووی بەریتانیان و لە قۆناغی سەرەتایی خوێندنیدایە، لە پێشبڕکێکەدا لە نێوان هەزاران منداڵدا لە بەریتانیا هەڵبژێردراوە بۆ بوون بە مۆدێل لە نمایشی جل و بەرگ و رێکلامی پۆشاکدا.

شۆخان ئەحمەد، دایکی سان بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی راگەیاند: هەمیشە ویستویەتی کوڕەکەی وەکو مۆدێلێکی نمایشی جل و بەرگ دەربکەوێت و بۆ ئەم مەبەستەش داوایان پێشکەش بە رێکلامەکانی کۆمپانیای UKModels کردووە. 

ئاماژەی بەوەشکرد سانی کوڕی مەرجەکانی بوون بە مۆدێڵی تێدابووە لە: قژ، باڵا، چاو، رەنگی پێست و هێڵکاری دەموچاوی. هاوکات دوای وێنەگرتنی سان، لە ئێستادا کار لەسەر داواکاری ئاژانسەکانی رێکلامی جل و بەرگ دەکەن تاوەکو کاریان لەگەڵ بکەن. 

باسی لەوەشکرد دڵیان بەوەخۆشە کە لە داهاتوودا سان وەکو کوردێك دەبێتە مۆدێڵێکی نمایشی جل و بەرگ. 

UKModels زیاتر لە ٥٠ ساڵە لە بواری هەڵبژاردن و دۆزینەوەی ئەو کەسانەدا کاردەکات کە خولیای بوون بە مۆدێلیان هەیە. 

وێنەکانی سان رێباز:










 

1497 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2018

بابەتی زیاتر