Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پشكی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاتەکەی بۆ 2019 ئاشكراكرد


پەیام 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، پشكی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ساڵی 2019دا، ئاشكراكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت ساڵی داهاتوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی ولاَت زیاد ده‌كه‌ن.

كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت، ناسراو به‌ (سۆمۆ) سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پشكی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ ساڵی 2019دا بۆ بازاڕی ئاسیا له‌سه‌دا 67 له‌سه‌دا و بۆ بازاڕی ئه‌ورووپا له‌سه‌دا 20 و بۆ بازاڕی ئه‌مریكا له‌سه‌دا 13 ده‌بێت.

به‌ پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوه‌ی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گرێبه‌سته‌ نوێیه‌ ده‌بێ كه‌ له‌ نێوان كۆمپانیا و بازاڕه‌كانی جیهاندا مۆر كراوه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عێراق له‌ ساڵی داهاتوو، رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌ له‌ نێویدا 250 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌نارده‌ی ولاَتانی‌ ده‌ره‌وه‌ بكات.

له‌ ئێستادا حكومه‌تی‌ عێراق، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات. 

476 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2018

بابەتی زیاتر