Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بومەلەرزەکەی چه‌ند شه‌وی رابردوو زیانی به‌ كه‌رتی كاره‌بای عێراق گه‌یاندووه‌


پەیام 

زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی چه‌ند شه‌وی رابردووی سنووری رۆژئاوای ئێران زیانی به‌ كه‌رتی كاره‌بای عێراق گه‌یاندووه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، سنووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند، زیانی به‌ كه‌رتی كاره‌با گه‌یاندووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو هه‌زار و 500 میگاوات كاره‌بایان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: له‌ ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێران، هاورده‌كردنی غاز له‌و وڵاته‌وه‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وێستگه‌كانی مه‌نسورییه‌، سه‌در و بسمایه‌ وه‌ستاوه‌ كه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سیسته‌می كاره‌بای نیشتمانی، دوو هه‌زارو 500 میگاواتی له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی له‌وه‌شكردووه‌ به‌ هۆی وه‌ستانی ئه‌و وێستگانه‌، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌ پارێزگاكانی، به‌غدا، دیاله‌ و كه‌ركووك كه‌میكردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ هه‌مانگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت، سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و وێستگانه‌ دابین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ وه‌گه‌ڕبخرێنه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ عێراق غازی وێستگه‌كانی كاره‌بای له‌ئێرانه‌وه‌ دابین ده‌كات و هاورده‌كاری سه‌ره‌كی غازی سروشتی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی شه‌ش و پۆینت سێ پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌ر سنووری ڕۆژئاوای ئێرانی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ژاند.

169 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2018

بابەتی زیاتر