Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق رەتیدەکاتەوە ترەمپ داوای قه‌ره‌بووی جه‌نگی ڕزگاركردنی عێراقی كردبێت


پەیام 

عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ به‌درۆده‌خاته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن تڕامپ داوای قه‌ره‌بووی جه‌نگی ڕزگاركردنی عێراقی كردبێت.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ساڵی رابردوی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوی عێراق بڵاوكرده‌وه‌و، به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ تره‌مپ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داوای له‌ عه‌بادی كردووه‌ عێراق به‌ پێدانی نه‌وت قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ مادیانه‌ی ئه‌مریكا بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ی روخاندنی رژێمی سه‌دام به‌ر ووڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌و راپۆرتانه‌ی میدیای ئه‌مه‌ریكییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

عه‌لی ئه‌لسنایدی، به‌رپرسی باڵای حزبی نه‌سر له‌ لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد توده‌ی، ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ باسی له‌ داواكاری تڕامپ بۆ قه‌ره‌بوی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌ بێ بنه‌ما وه‌سفده‌كات.

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی حیزبی نه‌سر وتویه‌تی: عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌ و هیچ وڵاتێك بۆی نیه‌، هه‌ژمون و خواستی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. 

مانگی ئازاری 2003 ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌نگی ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دامی ده‌ست پێكرد و دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس عێراقی داگیركرد و بڕی تێچوی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ زیاتر له‌ 2 تریلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت كه‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌  شه‌ش هه‌زار و 300 دۆلار بۆ هه‌ر تاكێكی ئه‌مه‌ریكی.

134 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2018

بابەتی زیاتر