Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موسڵ.. هه‌زار و 900 ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كان دەردەهێنرێت


پەیام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی هه‌زار و 900 ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كانی شاری مووسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

نه‌قیب فه‌هه‌د عابد ئه‌فسه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق، رایگه‌یاند: تا ئێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، هه‌زارو 900 ته‌رمی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كانی شاری مووسڵ هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه‌.

له‌ مانگی ئایاری رابردووه‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ نه‌ینه‌وا، ده‌ستیانكردووه‌ به‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌وچه‌كدارانه‌ی داعش كه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ كوژرابوون و ته‌رمه‌كانیان كه‌وتبووه‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كان.

فه‌هه‌د عابد به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی ڕاگه‌یاندووه‌: له‌ دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، تا ئێستا هه‌زارو 900 ته‌رمیان له‌ ناوچه‌ی كۆن به‌شی راستی شاره‌كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كان هه‌ڵگڕتووه‌ته‌وه‌و هێشتا ئه‌و ته‌رمانه‌ نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان ته‌رمی چه‌كدارانی داعشن.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌نێو ئه‌و ته‌رمانه‌دا، ته‌رمی ئافره‌ت و منداڵان هه‌ن كه‌ هاوسه‌ر و خێزانی چه‌كداره‌ داعشه‌كانن و ساڵی رابردوو له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، كوژراوون.

فه‌رمانده‌كه‌ی به‌رگری شارستانی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و ته‌رمانه‌ ته‌نها ته‌رمی چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیانن و ته‌رمی كه‌سانی مه‌ده‌نی نیین.

177 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2018

بابەتی زیاتر