Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خامنەیی داوایەک ئاراستەی سوپای پاسداران دەکات


پەیام 

ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران داوا له‌ سووپای ووڵاته‌كه‌ی ده‌كات كارێك بكه‌ن دوژمنه‌كانیان ته‌نانه‌ت جورئه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردنیان له‌ گه‌لی ئێران نه‌بێت.

نووسینگه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی‌ خامنه‌یی ڕابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: خامنه‌یی رێنمایی به‌ سوپای ئێران داوه‌ "بڕه‌و به‌ توانا به‌رگرییه‌كانیان" بده‌ن.

خامنه‌یی له‌ تاران به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانی هێزی ده‌ریایی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی ده‌ریایی ئێران كۆبۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: هه‌رچه‌نده‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ نیازی جه‌نگ نییه‌ له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك به‌ڵام به‌ پێویستی ده‌زانێت توانای به‌رگرییان له‌ئاستی پێویست و پێشكه‌وتوو بێت، به‌ جۆرێك دوژمن ته‌نانه‌ت نه‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌لی مه‌زنی ئێران بكات.

797 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2018

بابەتی زیاتر