پەیام
یه‌كێتی ئه‌وروپا سوربونی خۆی له‌سه‌ر پاراستن و به‌رده‌وامیدان به ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگه‌یاند.
فیدریكا موگیرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی ده‌زگای وزه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرایكرد: یه‌كێتیه‌كه له‌سه‌ر پاراستنی ڕێكه‌وتنه ناوه‌كیه‌كه‌ی ئێران سووره.
خزمه‌تگوزاری كاری ده‌ره‌كیی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر پاراستنی ڕێكه‌وتنه ناوه‌كییه‌كه كردۆته‌وه ، ئه‌وه‌ش وه‌كو ڕێزێك بۆ ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پشتیوانییه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئاسایشی ئه‌وروپا و هه‌رێمه‌كه.
لهبهیاننامهكهشدا ئه‌وه‌هاتووه: فیدریكا مۆگیرینی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووباره جه‌ختی له هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ كردۆته‌وه ، له‌وانه‌ش ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا كه ناتوانرێت نكۆڵی لێبكرێت.
جێی ئاماژه‌یه پاش كشانه‌وه‌ی دۆناڵد تڕا‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێنج كۆیه‌ك, به‌هۆی به‌رده‌وامی پێدانی ڕێكه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه سزاكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر ئێران نه‌بووه, له‌دوای سه‌پاندنی گه‌ڕی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و وه‌زیرێكی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانیان كردووه.
302 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2018