Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی سلێمانی: باندێك ویستویانه‌ سه‌رمایه‌دارێكی خه‌ڵكی سلێمانی بكوژن



په‌یام 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان توانیویانه‌ باندێكی سێ كه‌سی ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ ویستویانه‌ سه‌رمایه‌دارێكی خه‌ڵكی سلێمانی بكوژن.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر باندێك، كه‌ پێكهاتبوون له‌ سێ تۆمه‌تبار، كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كوشتنی سه‌رمایه‌دارێكی خه‌ڵكی سلێمانیه ڕاسپێردرابوون، له‌نزیك گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ شاری سلێمانی، دووكه‌س له‌ تۆمه‌تباره‌كان به‌سواری ماتۆڕ ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتییه‌كه‌ بكه‌ن و پاشان هه‌ڵبێن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش  پێشتر زانیاریان هه‌بووه‌و چاودێریان كردوونن و پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌، توانیویانه‌ ده‌ستگیریان بكه‌ن و شكست به‌ پیلانه‌كه‌یان بهێنن.


ئاسایشی سلێمانی باسی له‌وه‌ كردووه‌: هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا ده‌بڵ و ماتۆڕێك و یه‌ك ده‌مانچه‌و سێ شانه‌وه‌ سی و حه‌وت فیشه‌كی ده‌مانچه‌دا بگرن و تۆمه‌تباران به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ( 56 ) له‌یاسای سزادانی عێراقی، زیندانی كراون و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ده‌كرێن. 


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ پلانی كه‌سێكی تر ویستویانه‌ تاوانه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن, به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ باس له‌ ده‌ستگیركردنی‌ پلانداڕێژه‌ره‌كه‌ بكات. 


231 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر