Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وارماوا.. هاووڵاتییه‌ك شه‌ش ساڵه‌ موڵكێكی‌ گشتیی‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك به‌ كرێ‌ داوه‌



په‌یام ـ وارماوه‌


ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵه‌ هاووڵاتییه‌كی گوندی (میره‌دێ)ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی وارماوا، زه‌وییه‌كی به‌كرێ به‌ كۆمپانیایه‌كی هێڵی ئینته‌رنێت به‌كرێ‌ داوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریدا "ساڵانه‌ شه‌ش ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه‌"، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ زه‌وییه‌كه‌ هی‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ نییه‌ و كوَمپانیاكه‌ش ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی ته‌واو نه‌كردووه‌.


دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی وارماوا به‌ بابه‌ته‌كه‌ی‌ زانیوه‌، نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی  كۆمپانیاكه‌ و خودی هاووڵاتییه‌كه‌  كردووه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر "تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئایینده‌ به‌ ده‌م بابه‌ته‌كه‌وه‌ نه‌یه‌ن ئه‌وا كێشه‌كه‌ ده‌به‌نه‌ به‌رده‌م دادگا".


په‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، به‌ نووسراوی قایمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور، داوا كراوه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام لایه‌نی ئیداری ناحیه‌ی وارماوا ئه‌و داواكارییه‌ی‌ ده‌تكردووه‌ته‌وه‌.


له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش په‌یام سه‌ردانی قائیمقامی شاره‌زووری كرد، به‌ڵام به‌ پاساوی‌ په‌یوه‌ستنه‌بوونی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌وانه‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بوون لێدوان بده‌ن.


791 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر