Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماتیس: به‌ڵگه‌مان نییه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان فه‌رمانی‌ كوشتنی‌ خاشقچیی‌ دابێت



په‌یام 


هه‌ردوو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی‌ ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ سه‌لمێنه‌ریان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ شازاده‌ی‌ جێنشینی‌ سعوودیه‌ فه‌رمانی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچیی‌ دابێت. 


مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند:" به‌پێی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (سی‌ ئای‌ ئه‌ی‌) له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌، به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ ده‌ری بخات محه‌مه‌د بن سه‌لمانی‌ شازاده‌ی‌ جێنشینی‌ سعوودیه‌ ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی تاوانه‌كه‌ی ده‌ركردبێت".
پۆمپیۆ دووپاتی‌ كرده‌وه‌ "ته‌واوی زانیارییه‌كانی‌ سی‌ ئای‌ ئه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ خاشقچییه‌وه‌ خوێندووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ی‌ نه‌بینیوه‌".


لای‌ خۆیشیه‌وه‌ جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا، له‌باره‌ی تاوانی كوشتنی خاشقچییه‌وه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ ده‌ستی‌ هه‌واڵگریی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌و تاوانه‌دا ده‌ستی هه‌بوو بێت".


ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتریش دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ستی‌ له‌ كوشتنی‌ خاشقچیدا هه‌بووبێت و، ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر شازاده‌ی‌ جێنشین ده‌ستی‌ له‌و تاوانه‌شدا هه‌بێت ئاماده‌ نین په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ تێك بده‌ن.

81 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر