Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا پێشوازی له‌ بڕیاری داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازاد له‌لایه‌ن یه‌كێتییەوە ده‌كات


پەیام 

هاكان كاراجای، سه‌ركونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌كه‌ن.

هاكان كاراجای وتی: بێگومان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی به‌هه‌نگاوێكی ڕاست و دروست ده‌بینن، هه‌روه‌ها كاراجای ته‌ڤگه‌ری ئازادی و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری په‌كه‌كه‌ن به‌ تیرۆرست ناوبرد و هۆكاری داخستنی باره‌گاكانیشیانی بۆ بابه‌تی تیرۆر گه‌ڕانده‌وه‌.

به‌بڕیارێكی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر پارتێكی سیاسی مۆڵه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌بێت، باره‌گاكانی داده‌خرێت، ڕاسته‌وخۆش دوای بڕیاره‌كه‌ ئاسایشی سلێمانی چه‌ند باره‌گایه‌كی ته‌ڤگه‌ری ئازادی داخست و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی تا ئێستا باره‌گاكانیان له‌ قه‌ڵادزێ، راپه‌ڕین، كۆیه‌ و كفری داخراون و فشاره‌كان بۆ داخستنی باره‌گاكانی دیكه‌شیان به‌رده‌وامه‌.

ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2014 دامه‌زراوه‌و ، 10 باره‌گای فه‌رمی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد وتوانییان كورسییه‌ك به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕیگه‌یان پێنه‌درا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا ئیستا توركیا گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێنه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌وته‌ی خۆیان به‌رپرسانی توركیا نیگه‌رانییان له‌ده‌سه‌لاتدارانی سلێمانی هه‌یه‌ و تاساتی كۆتایهاتنی نیگه‌رانییه‌كانیان بڕیاری وه‌ستانی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ بڕوای جاودێرانیس یه‌كێتی له‌ چوارجێوه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بڕیاری داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌كردووه‌.

141 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر