Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بانكی ناوه‌ندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری به‌و كه‌سانه‌ قه‌ده‌غكرد كه‌ به‌نیازی سه‌فه‌ری ئێرانن


پەیام 

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌سه‌ر بڕیارێكی  سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی ئێران فرۆشتنی دۆلاری به‌و كه‌سانه‌  قه‌ده‌غكرد كه‌ به‌نیازی سه‌فه‌ری ئێرانن.

له‌ نووسراوێكدا بانكی ناوه‌ندی عێراق كه‌  ئاڕاسته‌ی بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی كرادووه‌، فرۆشتنی دۆلار به‌و كه‌سانه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ كه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن گه‌شت بۆ ئێران بكه‌ن.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق، سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی ئێران بڕیاریداوه‌ به‌ ڕاگرتن و مامه‌ڵه‌نه‌كردنی دۆلار بۆ ئه‌و گه‌شتیار و بازرگانانی عێراق كه‌ دێنه‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئێران هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران و بازرگانان به‌ دراوی دۆلار ڕاگرتووه‌و داواش له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات، بازرگانان و گه‌شتیاران ئاگادار بكات، له‌ كاتی گه‌شته‌كانیاندا دۆلار بۆ چوونه‌ نێو خاكی ئێران به‌كارنه‌هێنن، به‌ڵكو مامه‌ڵه‌ به‌ دراوێكی دیكه‌وه‌ بكه‌ن.

رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، زنجیره‌ی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و كه‌رتی وزه‌و دروای ئه‌و وڵاته‌ی به‌ئامانج گرت و سزای به‌سه‌ر بانقه‌كانی ئێراندا سه‌پاند.

437 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر