Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق بە ٧ ساڵ زیندانی سزای وەزیرێك و دوو بەڕێوەبەری دا


پەیام 

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ تاوانی‌ زیانگه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌دییه‌كانی‌ وڵات له‌ دوو گرێبه‌ستدا، وه‌زیری پێشووتری بازرگانی و دوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ سزای‌ حه‌وت ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌:"له‌ دۆسیه‌ی‌ كاری‌ نایاسایی‌ له‌ دوو گرێبه‌ستی‌ كۆمپانیای‌ گشتی‌ بۆ بازرگانیكرنی‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت، دادگای تاوانه‌كان به‌ بێ‌ ئاماده‌بوونی‌ خۆیان سزای‌ حه‌وت ساڵ زیندانیی‌ به‌سه‌ر وه‌زیری‌ پێشووتری‌ بارزرگانی‌ و، دوو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا سه‌پاندووه‌".

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌و گرێبه‌ستانه‌دا كه‌ په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ دابینكردنی‌ برنجی به‌سمه‌تی، ئه‌و سێ‌ به‌رپرسه‌ به‌ به‌های 14 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار زیانیان به‌ دارایی گشتی گه‌یه‌ندراوه‌".

دادگا فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیشی‌ بۆ ئه‌و سێ‌ به‌رپرسه‌ی‌ پێشووی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌ركردووه‌ كه‌ پێشتر هه‌ڵاتوون.

هه‌روه‌ها فه‌رمانی‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بۆ ماڵ و سامانی‌ گواستراوه‌ و نه‌گواستروه‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌رچووه‌.

ده‌سه‌تی‌ ده‌ستپاكیی‌ عێراق له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواییدا لێكۆڵیه‌نه‌وه‌ی‌ ده‌ستپێكردووه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ وڵات به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ پێشووی‌ حكومه‌ته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سزا به‌سه‌ر چه‌ندین به‌رپرسدا سه‌پێندراوه‌.

64 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر