Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی هەولێر هۆشداری لەبارەی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەدات


پەیام 

لە راگەیەندراوێكدا ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند: خراپ بەکارهێنانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە هەرحاڵەتێکی هەڕەشەدا سکاڵا تۆمار بکەن. 

وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە: لە ساڵی 2017 دا 325 سكاڵا لەسەر خراپبەكارهێنانی ئامرازەكانی پەیوەندی تۆمار كراون و، تا 31ی 10ی ئەمساڵیش، 119 هاووڵاتی سكاڵایان تۆمار كردووە.

وتیشی: "خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردەو وتیشی: "داوا لە هاووڵاتیان دەكەین نەكەونە داوی كەسانی هاكەرەوە و سیكوریتیی ئەكاونتەكانیان پتەوتر بكەن و ئیمەیڵەكانیشیان زوو زوو بكەنەوە، چونكە لە ڕێگەی ئیمەیڵ و ژمارە مۆبایلەوە هاك دەكرێن و داتا و زانیارییەكانیان دەبردرێن".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕوونیشی كردەوە، هەر كاتێك كۆدی تایبەت بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ مۆبایل و ئیمەیڵەكانیان هات، پێویستە هاووڵاتیان وریا بن و كۆدەكە نەدەنە هیچ كەسێك و پاسوۆردی ئەكاونتەكانیان بگۆڕن.

دەشڵێت: "هەندێك كەس دوای هاككردن، داوای كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە خەڵك دەكەن و لەو حاڵەتەشدا پێویستە هاووڵاتیان لە نزیكترین بنكەی پۆلیس سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن". 

"بەو پێیەی یاسای 2ی مۆبایل ساڵی 2009 دانراوە و ئێستايش ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر و پێشكەوتووتر بوون، بۆیە پێویست وا دەخوازێ پەرلەمانی كوردستان ئەو یاسایە هەموار بكاتەوە و سزای توندتر بۆ ئەو كەسانە دابنرێت كە خراپ كەڵك لە ئامرازەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەردەگرن". ئەمە قسەی هۆگر عەزیز بوو. 

229 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر