Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەکر: نەمانوتووە یانزە هەزار پڕۆژە؛ وتمان یانزە هەزار ئیشمان کردووە


پەیام 

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی روونکردنەوە لە بارەی وتەیەکی دەدات و رایدەگەیەنێت: " ئێمه‌ نەمانوتووە یانزە هەزار پڕۆژە وتمان یانزە هەزار ئیش، وە ئەو كارانە دەتوانن بێن بە لیست وەریبگرن. 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، پارێزگاری سلێمانی باس لەو کارانە دەکات لە ماوەی دەستبەکاردبوونیدا کردوویەتی دەڵێت: ئەو ئیشانەی من كردومە نەك هەر خەڵكی سلێمانی، خەڵكی دهۆك و هەولێر و ڕەوەندی كوردیش لەگەڵیەتی. 

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەوەی كە ئێوە دەیكەن بە " ڕەئی" خەڵك چەند كۆمێنتێكی فەیس بووكە كەنازانرێت خاوەنەكانی كێن؟ ئەو ئیشانەی ئێـمە كردومانن بەخزمەتكاری بۆ خەڵك كردومانە نەك بەمنەت نەهاتوین لەمیدیادا بانگەشەی بۆ بكەین."

باسی لەوەشکردووە: دەربارەی ڕەخنەیەك كە له‌ وته‌یه‌كی ده‌گیرێت كه‌ لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی (ئێن ئاڕتی) كردبووی، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم له‌قه‌یراندایه‌ چۆن توانیوێتی له‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی ده‌ست به‌كاربوینیدا ئه‌و هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ جێ به‌جێ بكات؟ وتی" ئێمه‌ نەمانوتووە یانزە هەزار پڕۆژە وتمان یانزە هەزار ئیش، وە ئەو كارانە دەتوانن بێن بە لیست وەریبگرن."

باسی لە نمونەی کارەکانی کردووە و وتویەتی: ەم قەیرانەدا (٦٠) ملیار دینارمان وەرگرتۆتەوە، وە پارەیەكی (مۆڵ-مان) وەرگرتووە بۆ كارەبا و ئاو، لەهەمانكاتدا كەرتی تایبەتمان چالاككردۆتەوە، وە پشتێكی گەورەمان بەسەرمایەدارەكانمان بیستووە."

360 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر