Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا.. کەسێک دانی بە کوشتنی ٩٠ کەسدا نا کە زۆریان ئافرەتن


پەیام 

تاوانكار و بكوژی ناسراوی ئه‌مریكی (سامۆئیل لیتڵ) دانی به‌ كوشتنی 90 كه‌سدا نا كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ قوربانییه‌كان ئافره‌تن.

(سامۆئیل لیتڵ)ی 78 ساڵ له‌ ئه‌مریكا به‌ خوێنڕێژترین كه‌س ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر تاوانی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌ سێ تاوانی كوشتن كه‌ له‌ ساڵانی 1977‌و 1982 ئه‌نجامی داون، به‌ هه‌تاهه‌تایی زیندانی كراوه‌.

لێكۆڵه‌ره‌وانی دۆسیه‌ی‌ (لیتڵ) پێیانوایه‌ ناوبراو له‌ زیاتر له‌ 14 ویلایه‌تی ئه‌مریكا تاوانی كوشتنی ئه‌نجام داوه‌‌و له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ش كه‌ كردوویه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

له‌ میانی دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانییدا كه‌ له‌ نێو به‌ندیخانه‌كه‌یدا له‌ ته‌كساس له‌گه‌ڵی ئه‌نجام دراوه‌، (سامۆئیل لیتڵ) شێوازی ڕفاندن‌و كوشتنی ئافره‌تانی نێو یانه‌كانی شه‌وانه‌‌و سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و دواتر خنكاندنیان له‌ سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، ده‌گێڕێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆرێك له‌و ئافره‌تانه‌ی قوربانیی ده‌ستی (لیتڵ) بوون كه‌سانی هه‌ژار و ئالووده‌ به‌ مادده‌ و خورادنه‌وه‌ هۆشبه‌ره‌كان، بوون.

له‌ ڕابردوودا (گاری ڕیدجۆی) به‌ كوشتنی 49 كه‌س ژماره‌ی پێوانه‌یی كوشتنی له‌ ئه‌مریكا به‌ ناوه‌وه‌ تۆمار كرابوو، به‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌ نوێیه‌، (سامۆئیل لیتڵ) پێش (ڕیدجۆی) ده‌كه‌وێت‌و ده‌بێته‌ خوێنڕێژترین كه‌سی ئه‌مریكا له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.

405 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر