Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌


پەیام 

وابڕیاربوو له‌ په‌ڕاوێزی كۆنگره‌ی جی بیست كه‌ سه‌رانی‌ ووڵاته‌ گه‌وره‌ ئابورییه‌كان له‌ بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین كۆده‌بێته‌وه‌, سه‌رۆكانی ئه‌مریكا و ڕوسیا كۆببنه‌وه‌و كۆشكی كریملینیش ڕایگه‌یاندبوو: ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی دوولایه‌نه‌ به‌رده‌وامه‌ و هه‌ردوو سه‌رۆك له‌ په‌ڕاوێزی كۆنگره‌كه‌ یه‌ك ده‌بینن.

به‌ڵام دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رله‌وه‌ی واشنتۆن به‌ره‌و بۆینس ئایرس به‌جێبهێڵیت به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ڕوداوه‌كانی دوورگه‌ی كریملین كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پۆتینی سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ڕوسیا له‌نێوان ده‌ریای ئازۆڤ و ده‌ریای ڕه‌ش به‌ بیانووی به‌زاندنی سنوور ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ  به‌له‌می سه‌ربازی ئۆكرانیا گرت و 24 سه‌ربازی نێو كه‌شتییه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركرد و تا ئێستاش ئاماده‌نییه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ ئازاد بكات.

131 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2018

بابەتی زیاتر