Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌رجه‌عی‌ باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دیاری ده‌كات


پەیام 

مه‌رجه‌عیی‌ باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دیاری ده‌كات و ئیدانه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباره‌كانی نێو عێراقیش ده‌كات.

ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عه‌یی باڵای شیعه‌كانی‌ عێراق پێشوازی‌ له‌ یان كوبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌ دوای دیداره‌كه‌، یان كوبیش، كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ردانیكردبوو، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر زاری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: سیستانی هاوكاری ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ له‌ جێگاكه‌ی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

یان كۆبیش له‌ دوای دیداره‌كه‌دا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باسی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سیستانی كرد و دووپاتی له‌سه‌ر پێویستی ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرده‌وه‌.

هاوكات نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ئایه‌توڵا سیاستانی له‌ دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ حكومه‌تی نوێی عێراق چه‌ند ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه‌ و چاوه‌ڕێی بینینی كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی نوێن له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كارو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێككه‌وتووه‌كانی جه‌نگی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆناوچه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویستییه‌كان بۆ هاوڵاتیانی عێراق.

هاوكات سیستانی جه‌ختی له‌سه‌ربه‌خۆی و سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی عێراق كردووه‌ته‌وه‌و ئیدانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباره‌ نێوخۆییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی كردووه‌.

141 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018

بابەتی زیاتر