Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومەر لەسەر ئەم گرتە ڤیدیۆیە هاتەجواب


پەیام 

سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە سەر بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەک هاتەجواب کە تێیدا چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی وەرگرتنی نەوت لە کەرکوک بە شیوەیەکی دڕندانە رووبەڕووی خەڵکەکە دەبنەوە و بە شەق لییان دەدەن. 

سۆران عومەر نوسیویەتی: ئەوەی ئەم یەک دوو چەکدارە دەیکەن بەرامبەر ئەو خەڵکە لوتکەی بێ رەوشتیە و سلوکێکی بەعسیانەی نامەردانەیە، ئەمانە شایەنی ئەوەن وانەی مرۆڤ بونیان پێ بوترێ ئەوکات ڕێیان بدرێ بژین. 

وتویشییەتی ئەمانە شایەنی ئەوە نین بەرگی پۆلیس و ئاسایش بپۆشن و دەشڵێت: ئەمانە چەکداری ھەر لایەک بن ئەو لایەنە بەرھەمھێنی ئەم بێ رەوشتیەیە کە چەکداری وەھای ھەیەو سزای توندی نەداون دوای بڵاوبونەوە فەزیحەکەیان

ئەو ئەندام پەڕلەمانە ئاماژەی بەوەشکردووە: بەداخەوە خەڵکتان وا زەلیل و بئ ئیرادە کردووە کردووە بۆ نان و بژێوی ئەو ھەموو بێ حورمەتیەتان لێ قبوڵ دەکات لەپێناو دەبەیەک نەوت و جەختیکردووەتەوە ئەمانە روی بەعسیان سپی کردووە. 

4342 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018

بابەتی زیاتر