Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم


پەیام 

ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم پێشبینیه‌كانی‌ كه‌شوهه‌وای‌ ئه‌مڕۆو سبه‌ینێی‌ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند" ئاسمان هه‌ورو باراناوی‌ ده‌بێت و له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانیش به‌فربارین ڕووده‌دات.

به‌پێی‌ پێشبینیه‌كانی‌ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم ئه‌مڕۆ به‌درێژایی كاته‌كان ئاسمان هه‌ورو باراناوی‌ ده‌بێت و له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانیش ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ به‌فر هه‌یه‌، هاوكات ئه‌گه‌ری‌ هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌.

هه‌ر به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی‌ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم ئه‌مڕۆ پله‌ی‌ گه‌رما له‌پارێزگاكانی‌ هه‌رێم ڕوو له‌دابه‌زین ده‌كات" به‌جۆرَك له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما 18 پله‌و نزمترین 13 پله‌ ده‌بێت، له‌سلێمانی‌ به‌رزترین پله‌ 15و نزمترین 13 پله‌ ده‌بێت، هاوكات له‌دهۆك به‌رزترین پله‌ 15و نزمترین 8 پله‌ ده‌بێت، له‌ كه‌ركوكیش به‌رزترین پله‌ 19 و نزمترین 14 پله‌ ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ سبه‌ینێ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما نزمبوونه‌وه‌ی‌ زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت و ئاسمان هه‌وری‌ باراناوی‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری‌ لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

488 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018

بابەتی زیاتر