پەیام
به‌هۆی بارینی بارانه‌وه چه‌ند شه‌قامێكی به‌غدای پایته‌خت ژێرئاو ده‌كه‌ون و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراقیش دڵنیایی ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو له‌و شاره.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ڕوونكردنهویهكی سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی ڕوودانی لافاو له به‌غدای پایته‌خت بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی شاری به‌غدا ڕێگه به‌دروست بوونی لافاو نادات.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌و دڵنیاییداوه، كه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی بارینی باران له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وشاره دروست ناكات، سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی ڕووباری دیجله‌ش وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندووه: ڕووباری دیجله توانای له‌خۆگرتنی بڕێكی زۆر زیاتر ئاوی هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیاریه‌كان چه‌ند شه‌قامێكی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا به‌هۆی بارینی بارانه‌وه مه‌ترسی ژێرئاو كه‌وتنیان له‌سه‌ره، هاوكات تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌غدا له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایانهدان كه به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕه‌وه ژێرئاو كه‌وتوون.
218 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018