Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌رجه‌نتین.. ئەمڕۆ 20 وڵاته‌ ئابوورییه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی جیهان كۆده‌بنه‌وه‌‌


پەیام 

ئه‌مرۆو سبه‌ینێ، له‌ (بۆینس ئایرس)ی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین سه‌رانی 20 وڵاته‌ ئابوورییه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی جیهان كۆده‌بنه‌وه‌‌و چه‌ند پرێسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی كوشتنی جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسی سعودی، قه‌یرانی ڕووسیا ‌و ئۆكرانیا، ته‌كنه‌لۆجیا و داهاتووی كار، ژێرخانی ئابووری‌و دابینكردنی خۆراك، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت.

20 وڵاته‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهان خاوه‌نی له‌سه‌دا 85ی تێكڕای‌ به‌رهه‌م‌و سێیه‌كی ژماره‌ی‌ دانیشتووانی جیهان‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 75ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیین‌و له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌رجه‌نتین، ئوستوڕالیا، به‌ڕازیل، كه‌نه‌دا، چین، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هند، ئیندۆنیزیا، ئیتاڵیا، یابان، مه‌كسیك، ڕووسیا، سعودیه‌، باشووری ئه‌فریقیا، كۆریای‌ باشوور، توركیا، به‌ریتانیا ‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا) پێكدێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆینس ئایرس ته‌واوی گه‌شته‌كانی ئاسمانیی‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆیان له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕاگرتووه‌‌و داوایان له‌ دانیشتووانی پایته‌خت كردووه‌ له‌و دوو ڕۆژه‌دا پشوو وه‌ربگرن‌و شار به‌جێبهێڵن.

139 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018

بابەتی زیاتر