Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەریتانیا.. رق و توندوتیژی بەرامبەر مسوڵمانان زیادی کردووە


پەیام 

له‌ ماوه‌یه‌كی دیارییكراوی ئه‌مساڵدا له‌ به‌ریتانیا، سه‌دان ڕووداوی په‌یوه‌ست به‌ ئیسلامۆفۆبیا به‌رانبه‌ر موسڵمانان تۆمار كراوه‌.

دامه‌زراوه‌ی (تێڵ ماما)ی به‌ریتانی تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی ڕقلێبوونه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا و له‌ كۆی 685 حاڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی، 608 ڕووداوی تایبه‌ت به‌ دیارده‌ی‌ ترس له‌ ئیسلام له‌ به‌ریتانیا تۆمار كراوه‌.

دامه‌زراوه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ ڕۆژی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه‌ ئاشكرای كرد "زۆرینه‌ی ڕووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ترس له‌ ئیسلام كه‌ به‌ (ئیسلامۆفۆبیا) ناسراوه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی به‌ریتانیا ڕوویداوه‌".

به‌پێی زانیاری (تێڵ ماما) له‌سه‌دا 85 ڕووداوه‌كانی ئیسلامۆفۆبیا به‌رانبه‌ر به‌ ئافره‌تانی موسڵمان كراون‌و هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ "پۆشینی باڵاپۆشی"‌و "هه‌روه‌ها لاوازیی ئافره‌تان به‌راورد به‌ پیاوان" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ وا ده‌كات هێرش بۆ سه‌ریان ئاسانتر بێت.

ئه‌مه‌و ژماره‌ی موسڵمانان له‌ به‌ریتانیا به‌ دوو ملیۆن‌و 800 هه‌زار كه‌س، واته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 4.4ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌خه‌مڵێنرێت.

440 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018

بابەتی زیاتر