Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سی ئێن ئێن شیكه‌ره‌وه‌یه‌کی كه‌ناڵه‌كه‌ی ده‌ركرد كه‌ پشتیوانیی له‌ فه‌ڵه‌ستین کردبوو


پەیام 

كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، له‌دوای پێشكه‌شكردنی گوتارێك سه‌باره‌ت به‌ فه‌ڵه‌ستین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، شیكه‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌، مارك لامۆنت هیڵ-ی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌. 

مارك لامۆنت هیڵ دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی فه‌ڵه‌ستینی كرد و له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتارێكی پێشكه‌شكرد، له‌ كاره‌كه‌ی له‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، دووخرایه‌وه‌. 

گوته‌بێژی راگه‌یاندنی سی ئێن ئێن، باربارا لێڤن، خۆی به‌ دوورگرت له‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی راشكاو سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ركردنی مارك لامۆنت هیڵ بدات و رایگه‌یاند: "مارك لامۆنت هیڵ چیتر له‌ سی ئێن ئێن كارناكات". 

مارك لامۆنت هیڵ له‌ میانی گوتارێكدا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌و ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تییانه‌ كرد كه‌ خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین له‌ ژیانی رۆژانه‌یاندا به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه‌ و گوزارشتی "فه‌ڵه‌ستینی ئازادی له‌ رووباره‌وه‌ بۆ ده‌ریا"، به‌كارهێنابوو. 

هیڵ له‌دوای كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ری، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: "پشتیوانیی له‌ ئازادیی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌م. پشتیوانیی له‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ فه‌ڵه‌ستین ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ خۆی، خۆی بیاندات. به‌ توندی دژی سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی ئیسرائیلم".    

 

177 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018

بابەتی زیاتر