Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لووتكه‌ی‌ وڵاتانی‌ جی‌ 20 له‌ ئه‌رجه‌نتین ده‌ستیبه‌كاره‌كانی‌ كرد


پەیام 

لوتكه‌كه‌ به‌به‌شداری‌ سه‌ركرده‌ی 19 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا چه‌ند پرسێكی‌ گرنگی‌ ئابوری‌ له‌وانه‌" داهاتووی كار، دروستكردنی ژێرخانی په‌ره‌پێدان، ده‌ستپێوه‌گرتنی خۆراك و بازرگانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تاووتوێ ده‌كرێت.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت پێشبینی ده‌كرێت چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و ڕێككه‌وتنی دوو قۆڵی له‌نێوان سه‌رانی وڵاتانی‌ به‌شدار به‌تایبه‌ت له‌نێوان سه‌رانی‌ ئه‌مریكاو چین ئه‌نجام بدرێن، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ وڵاتانی‌ گروپی‌ 20 نوێنه‌رایه‌تی‌ له‌ سه‌دا 66ـی‌ دانیشتوانی جیهان ده‌كه‌ن و سێ‌ له‌سه‌ر چواری‌ ئابوری‌ جیهان له‌ژێرده‌ستی‌ ئه‌و 20 وڵاته‌دایه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وه‌زیرانی‌ دارایی هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت له‌په‌راوێزی‌ لووتكه‌ی‌ بۆینس ئایرسدا تاووتوێی‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی‌ گونجاو بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنی‌ بازرگانی‌ سنووردار له‌نێوان یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاو ئێران به‌ئامانجی‌ سووككردنی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

135 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018

بابەتی زیاتر