Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ حه‌وت مانگدا ئێران به‌به‌های‌ زیاتر له‌ پێنج ملیار دۆلار كاڵا و شتومه‌كی‌ هێناوەتە عێراق


پەیام 

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوریی‌ ئێران ڕایگه‌یاند، ته‌نها له‌ماوه‌ی‌ حه‌وت مانگی‌ رابردودا ئێران به‌به‌های‌ زیاتر له‌ پێنج ملیار دۆلار كالاَ و شتومه‌كی‌ هه‌نارده‌ی‌ عێراق كردوه‌.

فه‌رهاد نوری،‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ نوسینگه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ بازرگانییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوریی‌ ئێران له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: بازاڕه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ دراوسێ به‌ رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 80 ئامانجی‌ هه‌نارده‌ی‌ ئێرانیان هێناوه‌ته‌دی‌ و، بۆیه‌ نه‌ له‌ڕابردو نه‌ له‌داهاتوشدا هیچ ڕۆژێك له‌ رۆژان بازاڕه‌كانی‌ ئه‌وروپا ئامانجی‌ هه‌نارده‌ی‌ ئێران نه‌بوون و ناشبن.

وتیشی: تاوه‌كو ئێستاش سه‌ره‌ڕای‌ سه‌پاندنی‌ سزا به‌سه‌ر ئێراندا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، به‌ڵام شتومه‌كی‌ ئه‌و ولاَته‌ هه‌نارده‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ ئه‌وروپاش ده‌كرێ.

فه‌رهاد نوری ئاشكراشیكرد: عێراق وه‌ك یه‌كه‌م هاوبه‌شی بازرگانی‌ وایه‌ به‌لای‌ ئێرانه‌وه‌ و، به‌راده‌یه‌كی‌ باش شتومه‌ك و كالاَی ئێرانی هه‌نارده‌ی‌ عێراق ده‌كرێت.

96 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2018

بابەتی زیاتر