Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای توركیا بڕیاریدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زینداندا بهێڵدرێته‌وه‌

په‌یام

سه‌رباری داواكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئازادكردنی هاوسه‌رۆكی پـێشوی هه‌ده‌په‌، دادگای توركیا بڕیاریدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زینداندا بهێڵدرێته‌وه‌. 

مه‌حسونی قاره‌مان، پارێزه‌ری ده‌میرتاش له‌ رێگه‌ی تویتێكه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، دادگای (19)ی تاوانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌قی داواكه‌ی دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ مافه‌كانی مرۆڤی پـێگه‌یشتبوو، سه‌باره‌ت به‌ ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، دادگاكه‌ بڕیاریدا هاوسه‌رۆكی پێشه‌وی هه‌ده‌په‌ له‌ زینداندا بهێڵێته‌وه‌.

وتیشی: "بڕیاری دادگاكه‌ سه‌رپـێچیه‌ له‌ رێكه‌وتننامه‌ی دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی نێو ده‌ستوری توركیاش پێشێلده‌كات".

له‌ سه‌ره‌تای مانگی 11 ی‌ ساڵی (2016)ه‌وه‌، به‌ تۆمه‌تی  پشتیوانیكردن له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ده‌ستگیركراون، رۆژی (20)ی ئه‌م مانگه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایكرد په‌له‌بكرێت له‌ ئازادكردنی ده‌میرتاش، چونكه‌ هیچ پاساوێك نیـه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی له‌ نێو زینداندا.

99 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر