Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جۆرج بووشی باوک، ٤١ ھەمین سەرۆکی ئەمریکا کۆچی دواییکرد

په‌یام

جۆرج ئێچ. دەبلیوو. بووش، ٤١ ھەمین سەرۆکی ئەمریکا لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بووشی باوک لەماوەی ساڵانی نێوان 1989 تاوەکو 1993 سەرۆکی ئەمریکا بووەو باوکی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بووشە کە لەماوەی نێوان ساڵانی 2001 تاوەکو 2009 سەرۆکی ئەمریکا بوو.

بووشی باوک سەرۆکایەتی ئەمریکای لە دوا قۆناخی شەڕی سارد کرد، دواتریش لە ساڵی 1991 هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتیی لە 32 وڵات بۆ شەڕی کەنداوی یەکەم، دەرکردنی سوپای عێراق لە کوەیت، پێکهێنا. 

هەواڵی کۆچی دوایی بووشی باوک لەلایەن بووشی کوڕەوە بڵاوکرایەوە، کە بە ناوی خۆی و خانەوادەی بووش هەواڵەکەی بە جیهان راگەیاند. 

پێشتر لە 17ـی نیسانی ئەمساڵدا باربارا بووش، هاوژینی بووشی باوک، لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 


113 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر