Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

10 ساڵ به‌سه‌ر په‌خش و دامه‌زراندنی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ په‌یام تێده‌په‌ڕێت

په‌یام

ئه‌مرۆ 10 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر په‌خش و دامه‌زراندنی‌ یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ئاسمانی‌ ئیسلامی كوردی و كه‌ناڵی په‌یام پێ ده‌نێته‌ 11 هه‌مین ساڵیادی ته‌مه‌نیه‌وه‌.

له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵی رابردوودا په‌یام بڵندگۆی به‌رگری بووه‌ له‌ بزافی ئیسلامی و مافی هاوڵاتیان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی‌ زۆری داوه‌.

په‌یام له‌م ماوه‌ی‌ رابردوودا له‌ پێناو خزمه‌تكردن به‌ ئه‌و ئامانجه‌ باڵایانه‌ی‌ له‌ پێناویدا دامه‌زراوه‌ رووبه‌رووی گه‌مارۆی ئابووریی و سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش بوه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ مافه‌ گشتیه‌كان و له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری میدیاییدا چه‌ندینجار به‌رپرسانی كه‌ناڵی په‌یام و تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ ڕوبه‌ری دادگا كراوته‌وه‌ و هه‌موو جارێكیش په‌یام سه‌ركه‌توانه‌ قه‌یرانه‌كانی‌ تێپه‌ڕاندوه‌ و دۆسیه‌كانی‌ له‌ به‌رژه‌وندی خۆی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا كه‌ ده‌ستپێكی ساڵێی نوێی كه‌ناڵی په‌یامه‌ به‌رپرسانی‌ تۆری میدیایی كۆمه‌ڵ سه‌ره‌ڕای قه‌یران و گرفته‌كان جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی و به‌رگریكردن له‌ ماف و داخوازیه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌.

129 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر