Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەمساڵدا 6 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لە هەرێمی‌ كوردستان تۆمارکراوە

په‌یام

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایده‌گەیه‌نێت: لەمساڵدا لە هەرێم 6 حاڵەتی نوێی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراوە.

خالس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم راگەیاند: کۆی گشتی توشبووانی ئایدز لە هەرێمی کوردستان لەساڵی 1986ەوە تا کۆتایی 2018 بووەتە 32 حاڵەت، کە 9 یان لە ڕەگەزی مێن و 23ی دیکەیان نێرینەن و هەموویان لە ژێر چاودێری پزیشکی خۆپارێزیدان لە هۆبەکانی کۆنتڕۆڵی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم،.

یەکی 12ی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز دەستنیشانکراوە، بەپێی ئامارەکان لە جیهاندا 36.9 ملیۆن هەڵگری ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش HIV هەیەو ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەکوژێت لەجیهانداو نزیکەی دوو ملیۆنی دیکەش وەک توشبووی نوێ دەکاتە قوربانی.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەشڵێت، "ساڵانە زیاترلە 350 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی ئایدز لە هەرێم ئەنجامدەدرێت، هەموو بیانیەکان کە دێنە هەرێم پشکنینیان بۆ دەکرێت، هەروەها هەموو بوتڵێکی خوێن دەپشکندرێت و ئەوانەی تازە ژیانی هاوسەری پێکدێنن، کرێکاری شوێنە گەشتیاريیەکان، بەندکراوەکان، نەخۆشانی گورچیلەی درێژخایەن و نەخۆشی سیل و هەوکردنی جگەر و ئەوانەی نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدەدرێت، هەموویان پشکنیان بۆ ئەنجامدەدرێت".

لەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی پشکنینی بیانیەکان 23 حاڵەتی نەخۆشییەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ئەنجامدانی خۆویستانەی پشکنینی ئایدز له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیان لە نەخۆشیەکەو، هەروه‌ها دورکەوتنەوە لە ڕەفتارە مەترسیدارەکانى وەک کاری سێکسی لە دەرەوەی ژیانی هاوسەری، دوورکەوتنەوە لە تاتۆکردن، بەکارنەهێنانی دەرزی و سرنجی بەکارهاتوو، دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان به‌پێویست دەزانێت.



99 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر