Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی میدیای‌ كۆمه‌ڵ: پێویستمان به‌پشتگیریی‌و هاوكاریی مادیی هه‌موو لایه‌كه‌

په‌یام

به‌بۆنه‌ی‌ 11 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی‌ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئیسلامیی كوردی، تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:
به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان
له‌ یانزه‌هه‌مین ساڵڕۆژی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یامدا، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی كارمه‌ندان و ڕۆژنامه‌وانان‌و بینه‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

ئێمه‌ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونـمان، كه‌مبوون ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وابوو ده‌توانین سه‌ركه‌وتووبین، به‌ڵام پشتمان به‌ خودا به‌ست و متمانه‌مان هه‌بوو كه‌ ده‌توانین به‌رده‌وامبین و هه‌ر واشمان كرد.

ئێستاش كه‌ په‌یام 10 ساڵی تێپه‌ڕاند و پێده‌نێته‌ ساڵی یانزه‌هه‌مینه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كاركردنیدا هه‌ورازو نشێوو به‌ربه‌ستی‌ زۆری بڕیوه‌، كه‌ سه‌ختتریینیان قه‌یرانی دارایی بووه‌، ئه‌و قه‌یرانه‌ی‌ هیچ كات به‌رۆكی ئه‌م میدیایه‌ی‌ به‌رنه‌داوه‌.

ئێمه‌ له‌ ستافی‌ به‌رێوه‌بردنی‌ تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵ، له‌ ساتێكدا ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ئاینده‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراودایه‌، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه‌ش پێویستمان به‌پشتگیریی و هاوكاریی مادیی هه‌موو لایه‌كه‌، تاوه‌كو بتوانین به‌رده‌وام بین.

ئاشكرایه‌ له‌ ڕابردوودا ڕاگه‌یاندكارو ڕۆژنامه‌نووسانی په‌یام دڵسۆزانه‌و له‌ خۆبوردووانه‌ شانیان داوه‌ته‌به‌ر ئه‌ركه‌كان و به‌ كه‌مترین مووچه‌و پاداشتی‌ دارایی به‌رهه‌می باشیان پێشكه‌شكردوه‌و شاشه‌ی په‌یامیان زیندوو ڕاگرتووه‌، ئه‌م لێبڕانه‌شیان جێگه‌ی سوپاس و له‌به‌رچاو گرتنه‌.

به‌رێزان..
10 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا، دامه‌زراندن‌و به‌گه‌ڕخستنی‌ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو له‌ میدیای حزبییدا، به‌وپێیه‌ی‌ په‌یام توانیی سنووره‌ به‌رته‌سكه‌كانی‌ حزب تێپه‌ڕێنێ‌ و ببێته‌ مینبه‌رێكی بوێر بۆ ئه‌وانه‌ی‌ هیچ مینبه‌رێكیان نه‌بوو.

په‌یام یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ئاسمانیی ئیسلامیی كوردی بوو كه‌ ئایینی‌ پیرۆزی ئیسلامی وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌و گرفته‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له‌ هزری هاونیشتمانیاندا جێگیركردو ده‌ستپێكه‌كه‌شی به‌ دروشمی‌ ڕاستیی وێنه‌و وشه‌ بوو، كه‌ تائێستاش له‌سه‌ری‌ به‌رده‌وامه‌.

هاوڵاتییانی‌ ئازیز..
له‌ یانزه‌هه‌مین ساڵڕۆژی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یامدا، به‌گوێره‌ی‌ توانا په‌یـمانی به‌رده‌وامیی به‌ بینه‌ران و جه‌ماوه‌ری‌ كه‌ناڵه‌كه‌مان به‌گشتی‌ ده‌ده‌ین، گه‌رچی گرفت له‌ به‌رده‌م كاركردنی‌ میدیای‌ هاوشێوه‌ی په‌یام و داكۆكییكار له‌ خه‌مه‌كانی‌ خه‌ڵك زۆره‌ و قه‌یرانی دارایی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوین.

به‌ڵام پشتیوان به‌خوداو پاشان خه‌مخۆریی ڕۆژنامه‌نووسانمان‌و پشتگیرییه‌كانی ئێوه‌، له‌ گوتاری جه‌ماوه‌رییانه‌و حه‌قبێژانه‌ی‌ خۆمان به‌رده‌وامده‌بین‌و هیچ سازشێك له‌ مافه‌كانی‌ ئێوه‌ ناكه‌ین، له‌ ساڵی نوێی كاركردنیشـماندا به‌رهه‌می باشترو جوانترتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، وه‌ك هه‌میشه‌ش له‌ به‌ره‌ی‌ ئێوه‌و داخوازییه‌ ڕه‌واكانتاندا ده‌بین.

دووباره‌ پیرۆزبێت یانزه‌هه‌مین ساڵیادی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام
تۆری میدیای كۆمه‌ڵ‌
یه‌كی كانوونی‌ یه‌كه‌می 2018


112 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر