Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دژی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی 20، له‌ ئه‌رجه‌نتین خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

په‌یام

دژی به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی20 له‌ ئه‌رجه‌نتین، به‌ هه‌زاران هاوڵاتی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و، خۆپیشانده‌رانیش له‌ شه‌قامی 9ی ته‌مووزی بوێنس ئایریس-ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستیانپێكرد و له‌ گۆڕه‌پانی كۆنگره‌ی نیشتمانی گردبوونه‌وه‌. 

خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تییان دژی سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین، مۆریسیۆ ماكری ده‌ربڕی، به‌وه‌ی له‌ كاتێكدا ئه‌و وڵاته‌ له‌ قه‌یرانی ئابووریدایه‌ تێچووی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی20 ، كه‌ به‌ زیاتر له‌ 40 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، له‌لایه‌ن ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.

له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا 33 خۆپیشاندان و چالاكی كولتووری له‌ ئه‌رجه‌نتین دژی به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی20 له‌و وڵاته‌ ئه‌نجامدراون و، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش تا ئێستا 13 خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردوه‌. 


75 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر