Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ویلایه‌تی ئه‌له‌سكای له‌ ئه‌مریكا هه‌ژاند

په‌یام

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ گوڕه‌كه‌ی 7 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌،  ویلایه‌تی ئه‌له‌سكای له‌ ئه‌مریكا هه‌ژاند.

له‌ ویلایه‌تی ئه‌له‌سكای ئه‌مریكا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ گوڕه‌كه‌ی 7 پله‌ی رێخته‌ر بوو روویدا و، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ خه‌ڵكیان ئاگاداركرده‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی تسۆنامیه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌نته‌ری جیولۆجی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ زۆر به‌هیزبووه‌، به‌ڵام تائێستا  هیچ  ئامارێكی ته‌واو له‌باره‌ی قوربانیان و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانه‌وه‌ له‌به‌رده‌ستدانییه‌.

سه‌نته‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كه‌به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خانو و بینابه‌رزه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌و ، زۆربه‌ی رێگاكانی هاتوچۆو پرده‌كانیش به‌هۆی تێكچونییانه‌وه‌ داخراون.

هه‌روه‌ها به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ڕاگیراون و،  فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئینكۆریجیش داخراوه‌.


430 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر