Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ سێهه‌م مانگ و له‌سه‌ر یه‌ك داده‌به‌زێت

په‌یام

هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ سێیه‌م مانگ و له‌سه‌ر یه‌ك داده‌به‌زێت و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت مانگی رابردوو به‌ به‌های زیاتر له‌ شه‌ش ملیار دۆلار نه‌وت فرۆشراوه‌. 

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو عێراق رۆژانه‌ بڕی 3 ملیۆن و 372 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ مانگه‌كانی‌ رابردوو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتیشی "كۆی ئه‌و بڕه‌ی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو هه‌نارده‌كراوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 100 ملیۆن و 895 هه‌زار و 342 به‌رمیل نه‌وت".

هاوكات عاسم جیهاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ بڕی ئه‌و نه‌وته‌ خاوه‌ی له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی رۆیشتووه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 261 هه‌زار و 466 به‌رمیل. 

وڵاتی‌ عێراق دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ رێكخراوی ئۆپیك له‌ پاش سعوودییه‌ و به‌ تێكڕا نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت. 


162 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر