Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موسڵ.. به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 4 كه‌س گیانیله‌ده‌ستداو، 7 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون

په‌یام

به‌هۆی لافاوه‌وه‌، له‌ موسڵ 4 كه‌س گیانیله‌ده‌ستداو، 7 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون و، باری نائاسایش له‌شاره‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا.

رائید محه‌مه‌د وه‌لید به‌رپرسی به‌رگریی شارستانی موسڵ له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی بارانی زۆرو به‌خوڕ، لافاو به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵی داپۆشی ، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 4 كه‌س گیانیله‌ده‌ستدا كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌.

وتیشی: "به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیان به‌ نۆ گه‌ڕه‌كی شاره‌كه‌ گه‌یشتوه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌ری راستی موسڵه‌وه‌و، هاوكات باری نائاسایی له‌ پارێزگاكه‌ و پشو له‌ قوتابخانه‌كان راگه‌یه‌ندراوه‌".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، زوهێر ئه‌عره‌جی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ پردی ئاسنی ناحیه‌ی گه‌یاره‌ هه‌رةسیهێناوه‌و، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ برینداربوون كه‌ نزیكی پرده‌كه‌ بوون.

وتیشی: له‌ئێستادا هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی سه‌رقاڵی رزگاركردنی چه‌ندین خێزانن كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ گیریان خواردووه‌.


126 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر