Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراکسیۆنی کۆمەڵ، پیرۆزبایی له‌به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ كه‌ناڵی‌ په‌یام ده‌كات

په‌یام

له‌ په‌یامێكیدا سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، بەبۆنەی 11 ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی‌ ئاسمانیی پەیام، پیرۆزبایی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ په‌یام ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌یه‌:-

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان 
برای خۆشەویستم جەنابی کاک حاجی فاروق
برایانی بەڕێز لە ستافی بەڕێوەبردن
ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیەندنکاران و کارمەندانی ئازیز

بەبۆنەی یانزەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە جوانەکەی پەیام وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانیی ئیسلامیی کوردستانیی، پڕبەدڵ پیرۆزبایی خۆم و ھاوڕێکانمتان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان پێشکەشدەکەم.

کردنەوەی ئەم کەناڵە لە ساتێکدا بووە کە ڕاگەیاندنی کوردی لە فەراغێکی گەورەی واقیعی بوون و پێشاندانی وێنەی ڕاستەقینەی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستاندا بووە و تا دامەزراندنی کەناڵی پەیام، دونیای دەرەوە و ڕایگشتی ناوخۆش واقیعێکی چەواشەی خەڵکی کوردستانی بینیوە و بیستووە.

بە ھاتنی ئێوە پەنجەرەیه‌کی گەورە بەسەر دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ئێمەدا کرایەوە و شاشەی پەیام بووە بڵندگۆی خەڵکی چەوساوە و ستەمدیدەی کوردستان و لەو پێناوەشدا قوربانیتان بە خۆتان و تەنانەت ئەو سەرمایە مرۆییە گەورەیەش داوە کە لە پەیامدا خزمەت دەکەن.

چەند جێگەی خۆشحاڵیی و شانازییەکی گەورەیە کە ھێزێکی سیاسیی وەک کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پاڵپشتی کەناڵێکی گەورە و جوانی وەک پەیام دەکات کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەم ساتە بۆتە ڕەمز و دەنگی بەگژداچوونەوەی گەندەڵیی و یاسا شکێنی و خۆسەپاندن و تاڵانی.

بەم بۆنە پیرۆزەوە دەمەوێ تەواوی ھاوکاریی و پشتیوانی خۆم و ھاوڕێکانمتان لە فراکسیۆن بۆ دەرببڕم و پێتان بڵێم ھەرچی بە ئێمە بکرێت دڵنیابن ئەنجامی دەدەین و درێغی لە کردنی ناکەین و ڕێگە نادەین قەیرانی دارایی ببێتە ھۆکاری بەرەودواوەچوونی کەناڵە جوانەکەی پەیام.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە خۆمان و لە ئێوە و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و ھیوای بەردەوامیی و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.

عەبدولستار مەجید
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان
١ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨

95 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2018

بابەتی زیاتر