پهیام
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە چوارچێوەی لووتکەی G-20 لە ئێوارەخوانی دوێنێ کۆبوونەوەیەکی نافەرمیان ئەنجامدا.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس لەبارەی کۆبوونەوەکەی ترەمپ و پویتن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە "ھەروەکو چالاکی فرەلایەنی ھاوشێوە، سەرۆک ترەمپ و 'خانمی یەکەم' لە ئێوارە خوانەکەی دوێنێ، لەگەڵ پوتین و چەندین سەرکردەی جیھانی دیکە بە شێوەیەکی نافەرمی کۆبووەتەوە".
لەلایەکی دیکەش، گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ رایگەیاند کە "پوتین وترەمپ لە چوارچێوەی لووتکەی G-20 کۆبوونەوەیەکی کورتیان ئەنجامداوە".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشتر بەھۆی بارگرژی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، کۆبوونەوە فەرمییەکانی خۆی لەگەڵ پوتین لە ئەرژەنتین ھەڵوەشاندبووەوە.
242 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018