Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌بەرپرسێکی ئەمریکی بە مردووی لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە


په‌یام

فه‌رمانده‌یه‌كی بالاَی سه‌ربازی ئه‌مریكا، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌حره‌ین، به‌مردوویی دۆزرایه‌وه‌.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: فه‌رمانده‌ی بالاَی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، ئیدمیراڵ جۆن سكۆت ستێرنی فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌حره‌ین به‌مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه‌و، تائیستاش هۆكاری مردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ نه‌زانراوه‌.

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ستێرنی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كان سه‌ر به‌ سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ و فه‌رمانده‌ی كه‌شتیگه‌لی پێنج بووه‌ له‌وڵاتی به‌حره‌ین و، له‌چه‌ندین چالاكی سه‌ربازیدا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وری كاریگه‌ری گێڕاوه‌، دوای ڕوداوه‌كه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین و لیژنه‌یه‌كی پێنتاگۆنیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه‌.

277 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

بابەتی زیاتر