Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌كانی‌ لووتكه‌ی G20 له‌ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین كۆتایی‌ هات


په‌یام

كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ جی‌ 20 جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ژینگه‌ی پاریس و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی كرده‌وه‌. ئه‌مریكا و چینیش ئاگربه‌ستی‌ بازرگانییان بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ ڕاگه‌یاند.

كۆبوونه‌وه‌كانی‌ لووتكه‌ی G-20 له‌ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین كۆتایی‌ هات و، به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆتایی‌ "پرسه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی و، ژێرخانی گه‌شه‌پێدان و، ستراتیژی خۆراك و یه‌كسانیی ڕه‌گه‌ز، به‌ وردی تاووتوێی كراون".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ له‌ 31 خاڵ پێكهاتووه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی و، گرنگیی پابه‌ندبوون به‌ شیرازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ش دووپات كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت یاساكانی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتان بخاته‌ دۆخی لاوازه‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆتایی‌ لووتكه‌ی‌ جی‌ 20 "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ داوای‌ كردووه‌ به‌شێكی ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانی چاكسازیی تێدا بكرێت، هاوكات جه‌ختی‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێككه‌وتننامه‌ی ژینگه‌ی پاریس كردووه‌ته‌وه‌".

یه‌كێك له‌ ڕووداوه‌ دیاره‌كانی‌ لووتكه‌ی‌ جی‌ 20، كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و شی‌ جین پینگ سه‌رۆكی‌ چین بوو. به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ به‌شی‌ فارسیی‌ ماڵپه‌ڕی‌ بی‌ بی‌ سی‌ "سه‌رۆكانی‌ دوو زلهێزه‌ ئابوورییه‌كه‌ی‌ جیهان له‌سه‌ر ڕاگرتنی‌ سزا ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كتر ڕێككه‌وتوون".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ چین ڕێككه‌وتووه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ داهاتوو تا 90 ڕۆژ سزا به‌سه‌ر هیچ كاڵایه‌كی‌ چینیدا نه‌سه‌پێنێت، تا شانده‌كانی‌ هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن.

له‌ كۆتایی‌ لووتكه‌ی‌ جی‌ 20 بڕیار درا لووتكه‌ی‌ 2019 له‌ یابان و 2020 یش له‌ وڵاتی سعوودیه‌ ئه‌نجام بدرێت.

103 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

بابەتی زیاتر